گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

زیادەڕەوییەکانی شەقامی 100 مەتری سلێمانی لانەبرێن ’’ناتوانرێت پڕۆژەکە تەواوبکرێت’’

2022.06.25 - 15:26
App store icon Play store icon Play store icon
زیادەڕەوییەکانی شەقامی 100 مەتری سلێمانی لانەبرێن ’’ناتوانرێت پڕۆژەکە تەواوبکرێت’’

ناس کورد-

سەرۆکی لیژنەی پلان و پڕۆژەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، ئێستا کاتی ئەوەیە سەرجەم زیادەڕەوییەکانی سەرشەقامەکە لاببرێن کە هۆکارێکی سەرەکیە لەبەردەم تەواونەکردنی پڕۆژەکە و جەخت دەکاتەوە "ئەگەر پارەی نەختینەش هەبێت بەڵام زیادەڕەوییەکان لانەبرێن ناتوانرێت پڕۆژەکە تەواوبکرێت".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕەمەزان نامیق کەریم، سەرۆکی لیژنەی پلان و پڕۆژەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا (22ی حوزەیرانی 2022) دەڵێت، "ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕیوە بەدابینکردن و تەرخانکردنی شایستەداراییەکانی شەقامی سەدمەتری لەسەر داهاتی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، ئێستا کاتی ئەوەیە سەرجەم زیادەڕەوییەکانی سەرشەقامەکە لاببرێن کە هۆکارێکی سەرەکیە لە بەردەم تەواونەکردنی پڕۆژەکە، ئەگەر پارەی نەختینەش هەبێت بەڵام زیادەڕەوییەکان لانەبرێن ناتوانرێت پڕۆژەکە تەواوبکرێت."

 

دەشڵێت، "خاوەندارێتی زیادەڕەوییەکان دەگەڕێتەوە بۆ کەسی دەسەڵاتدار و بەرپرس و ڕێگرن لەوەی زیادەڕەوییەکان لاببرێن و بەم هۆیەوە لەچەند شوێنێکی ڕێگاکە کارکردن تیایدا ڕاگیڕاوە."

 

ڕمەزان نامیق دەشڵێت، "بەپێی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2018 ئەرکی لایەنی پەیوەندیدارە ئەم زیادەڕەوییانە لاببەن و لەکاتی لانەبردنی زیادەڕەوییەکان ڕوبەڕووی دادگایان بکەنەوە".

May be an image of 6 people, people standing and outdoors