گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چۆن بووە؟!

دانپێدانانی ئەو کوڕەی کچە خوێندکارەکەی لە بەردەم زانکۆدا سەربڕی

2022.06.25 - 12:12
App store icon Play store icon Play store icon
دانپێدانانی ئەو کوڕەی کچە خوێندکارەکەی لە بەردەم زانکۆدا سەربڕی

ناس کورد-
دەقی دانپێدانانەکانی تۆمەتباری کوشتنی نیرە ئەشرەف لە شاری مەنسوورەی باکوری میسر و وردەکاریی ئامادەکارییەکانی بکوژ بڵاوکرایەوە کە پێشتر پلانی بۆ داناوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژی 20ی حوزەیرانی 2022، لە تاوانێکی قێزەوندا کە ڤیدیۆکەیشی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە و ناس کورد بەهۆی توندی دیمەنەکانەوە بڵاوی ناکاتەوە، کوڕە خوێندکارێکی میسری کچە هاوڕێکەی لە بەردەم دەروازەی زانکۆکەیان لە شاری مەنسوورە لە باکووری قاهیرە سەربڕی، بەهۆی ئەوەی رەتیکردووەتەوە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵدا ببەستێت.

 

دوای سێ ڕۆژ لە تاوانەکە و دەستگیرکردنی بکوژەکە، میدیا ناوخۆییەکانی میسر دەقی لێکۆڵینەوەکانیان لەگەڵ تۆمەتباری کوشتنی نیرە ئەشرەف بڵاوکردەوە کە ناوی محەمەد عادلە و پشتڕاستیکردەوە کە ئامادەکاری کردووە بۆ تاوانە و پێشتر نیاز و ئیرادەی کوشتنی ئەو کچە خوێندکارەی هەبووە.

 

محەمەد عادل، بەپێی دەقی لێکۆڵینەوەکان، دەڵێت، تاقیکردنەوەکان لە 26ی ئایاری 2022 دەستیانپێکرد، من لە 1ی حوزەیرانی 2022 چەکەکەم کڕیم، ویستم لە سێیەم ڕۆژدا بیکوژم، بەڵام کات نەگونجا، بۆیە لە پێنجەم ڕۆژدا هەوڵم دا کارەکە بکەم".

 

محەمەد عادل بەهۆی ئەوەی خۆی وەک چێشتلێنەر کاری کردووە، شارەزای بەکارهێنانی چەقۆ بووە، هەر بۆیە ئەو چەکەشی بەکارهێناوە بۆ تاوانەکەی.

 

لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "من ئەو و کچە هاوڕێکەیم بینی، وتم ئەمە دەرفەتە، کاتێک لە پاسەکەدا هاتنەخوارەوە، بەدوایدا ڕۆیشتم، چەقۆکەم دەرهێنا و لێمدا و هاوارم کرد کەس نزیک دەبێتەوە بۆئەوەی کەس نەتوانێت ڕێگری بکات لە کوشتنی".

 

محەمەد عادل پشتڕاستی کردەوە کە ناوچە هەستیارەکانی جەستەی کردووەتە ئامانج بۆئەوەی بیکوژێت، هەروەها هەوڵی داوە ملی لە جەستەی جیا بکاتەوە، بەڵام دەستێوەردانی خەڵک و هێزە ئەمنییەکانی ئەو ناوچەیە ڕێگربوون.