گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانی کوردستان یاسای نەوت و گازی هەرێم هەموار دەکاتەوە

2022.06.25 - 10:15
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانی کوردستان یاسای نەوت و گازی هەرێم هەموار دەکاتەوە

ناس کورد-

ڕۆژی دووشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و یەکێک لە تەوەرەکانی "هەمواری یەكەمی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان-عێراق"ـە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

 

پشتبه‌ستن به‌ حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (١٨)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، د. ڕێواز فائق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان دەکات، بۆ دانیشتنی ژماره‌ (٩)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌ كاتژمێر (١٠)ی به‌یانیی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٢٢/٦/٢٧.
دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٢/٦/٢٧ به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یەكەم: دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای (گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
دووەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پێشنیازەیاسایانەی خوارەوە، بەپێی حوكمی ماددەی (٧٩، ٨٠) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:
١ - پێشنیازەیاسای (سەندیكاى خاوەن پیشە تەندروستییەكانی هەرێمی كوردستان-عێراق).
٢ - پێشنیازەیاساكانی (پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێمی كوردستان-عێراق) و (پاراستنی مافی ئاژەڵان).
سێیەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پێشنیاز و پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩، ٩٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
١ - پێشنیازەیاسای (بەركاركردنی یاسای فیدڕالی واژۆی ئەلیكتڕۆنی و مامەڵەی ئەلیكتڕۆنییەكان ژمارە (٧٨)ی ساڵی ٢٠١٢ لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
٢ - پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
٣ - پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگە لە هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە (٨)ی ساڵی ٢٠٠٨).