ناس کورد-
جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، تەواوی رێکارە ئیدارییەکانی پێکهێنانى لیواى هاوبەشى پێشمەرگە و سوپا کۆتایی هات و کاردەکەن بۆ ئەوەى بەغدا بودجەى پێویستى بۆ دابین بکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شاخەوان عەبدوڵا (24-6-2022) لە راگەیەنراوێکدا وتى "بابەتی لیوای ى٢٠ هاوبەش و هەماهەنگی نیوان هیزەکانی پێشمەرگە و سوپا بۆ روبەروبونەوەی تیرۆر و گروپە لەیاسا دەرچووەکان، لەکاتی هاتنی شاندی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بەغدا لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیونەکان و سەرۆک وەزیران و لەپەرلەمانیش باسیان لێوە کرا".
ئاماژەى بەوەشکردووە، لە ئێستادا تەواوی رێکارە ئیدارییەکانی لیوای ٢٠ تەواو بووە و کاردەکەن بۆ ئەوەی لەنزیکترین دەرفەت ئەو ئیلتزامەی دەکەوێتە سەرحکومەتی ئیتحادی جێبەجێ بکات وەکو دابینکردنی شایستە داراییەکانیان لەگەڵ بلاوەپێکردنیان لە ناوچەی بۆشایی ئەمنی.