ناس کورد-
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، پێشبینى دەکرێت سبەى شەممە بەهۆى بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵەوە مەودای بینین کەمبێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى کەشناسی، پێشبینى دەکرێت سبەى ڕۆژی شەممە لە نێوەڕۆوە خێرایى با زیاد بکات (20-30)کم/ک و هەندێ جار چالاک دەبێت بۆ سەرووى 35کم/ک ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ کەمبونەوەى مەودای بینین (Visibility) لە هەموو ناوچەکان بە تایبەت لە ناوچەکانى هەولێر و کەرکوک و گەرمیان.
ئاماژەى بەوەشکردووە، هاوکات ئاسمان لە نێوان هەورى تەواو و نیمچە هەور دەبێت لە گەڵ ئەگەرى کەمێک هەورە تریشقە(Thunderstorm) و نمە بارانى کەم بەتایبەت لە ناوچە شاخاویەکان.