ناس کورد-
جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەنێوان لایەنەکان نەکراوە له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن به چه‌ند بازنه بێت و پێناچێت له داهاتووییه‌كی نزیكدا رێككه‌وتنێكی كۆنكرێتی بكرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هێمن هەورامى لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنى سەرۆکى حکومەت (24-6-2022) وتى "تا ئه‌م چركه ساته، به گوێره‌ی به‌دواداچوونه‌كان، كه خۆمیش ئه‌ندامی شاندێكی دانووستانكار بووم، تا ئێستا راسته گه‌یشتووینه‌ته خاڵی هاوبه‌ش، بۆ نموونه تۆماری بایۆمه‌تری ده‌نگده‌رانی دوا هه‌ڵبژاردنی عێراق بكرێته بنه‌ما، ئه‌مه خاڵێكی زۆر ئه‌رێنییه له پێشكه‌وتنه‌كان، به‌ڵام تا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن به چه‌ند بازنه بێت، هێشتا هیچ رێككه‌وتنێك نه‌كراوه".
وتیشى "گفتوگۆكان به‌رده‌وامن، پێناچێت له داهاتووییه‌كی نزیكدا رێككه‌وتنێكی كۆنكرێتی بكرێت، ده‌بێت بێ ئومێدیش نین و جێگره‌وه‌ی گفتوگۆمان نییه".
لەبارەى ئەوەى پارتی له‌گه‌ڵ چ سیستمێكی هه‌ڵبژاردندایه، هەورامى وتى "ئه‌و كاته‌ی من ئه‌ندامی شاندی دانووستانكار بووم، رای پارتی زۆر روون و ئاشكرا بوو، پارتی پێی وایه بۆ ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای هه‌رێم یه‌ك بازنه‌یی باشتره له فره بازنه‌یی".