ناس کورد-
ئەحمەد عەبدوڵا جبورى ناسراو بە "ئەبو مازن" پەرلەمانتار و ئەمیندارى گشتى گردبوونەوەى نیشتیمانى کشانەوەى لە هاوپەیمانى سیادە بەسەرۆکایەتى خەمیس خەنجەر و گەڕانەوەى بۆ ناو هاوپەیمانى عەزم بەسەرۆکایەتى موسەننا سامەرایی راگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەبو مازن (24-6-2022) لە بەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، حزبەکەى کاردەکات بۆ کۆکردنەوەى لایەنە سیاسییەکان لەژێر چەترى نیشتیمانیدا و کارکردن بۆ ئامانجى هاوبەش.
وتیشى بڕیارەکەى موقتەدا سەدر کاریگەرى گەورەى هەبوو لەسەر گۆڕینى نەخشەى هاوپەیمانێتییەکان و ڕێز لە بڕیارەکەى دەگرن و سەدر وەک رەمزێکى نیشتیمانى عێراقى دەمێنێتەوە.
پارتى گردبوونەوەى نیشتیمانى خاوەنى چوار پەرلەمانتارە کە پێکهاتوون لە (ئەحمەد عەبدوڵا جبورى، هەیسەم زەهوان، بوشرا قەیسى، رەحیمە حەسەن".