گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’وەڵامى چاوەڕواننەکراو’’

بەیانێكی توند و توڕە لە یاریدەدەرەكەی سەدرەوە لەبارەى پێکهێنانى حکومەت

2022.06.24 - 13:41
App store icon Play store icon Play store icon
بەیانێكی توند و توڕە لە یاریدەدەرەكەی سەدرەوە لەبارەى پێکهێنانى حکومەت

ناس کورد-

 

ساڵح محەمەد عێراقی وەزیرى موقتەدا سەدر هۆشداریی دەدات لە دەرەنجامەکانى هەوڵدان بۆ "شێواندنى ناوبانگى رەوتى سەدر" لەکاتى پێکهێنانى حکومەتدا لەلایەن هەندێ کوتلەى سیاسییەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ساڵح محەمەد عێراقی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە "بیرۆكەیەكی بەدخوازانە هەیە كە رەنگە هەندێك کوتلەى سیاسی جێبەجێی بكات. ئەویش ئەوەیە: وەزیرێكی سەدری ناڕازی، دەركراو یان هاوسۆز تێکەڵى ئەو حکومەتە بکرێت کە دەیانەوێت پێکیبهێنن، بۆ بێدەنگکردنی شەقامی سەدری تۆمەتبارکردنی رەوتەکە بە بەشداریکردن لە حکومەتێک بە گەندەڵی.”

 

دەشڵێت "هۆشداری دەدەین لە دەرئەنجامەکانی ئەم کارە شەرمەزارییە، ئێمە لەگەڵیاندا بەشداریمان نەکردووە و ناشبین، نە لە پەرلەمان، نە لە حکومەت، نە بەهیچ شێوەیەک. ئێمە خەڵکی چاکسازین نەک ناتەبا و دووڕوو".

 

وەزیرى سەدر جەختیکردووەتەوە، ئەوەی پێویستە بزانن، "ئێوەی خەڵکی گەندەڵ، ئەوەیە کە وەڵامی ئێمە چاوەڕواننەکراو دەبێت ئەگەر هەوڵ بدەن ناوبانگمان لەکەدار بکەن بە تێوەگلانی ئێمە لەگەڵ ئێوەدا".

 

دەشڵێت "کەس نوێنەرایەتیمان ناکات لە دانوستان و دیالۆگ و هەر شتێکی لەو جۆرەدا".