گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمانەکانى دەستگیرکردن

دادگاکانى هەرێم و بەغدا ’’جێبەجێنەکردنى’’ بڕیارەکانى یەکترى تاوتوێ دەکەن

2022.06.24 - 13:04
App store icon Play store icon Play store icon
دادگاکانى هەرێم و بەغدا ’’جێبەجێنەکردنى’’ بڕیارەکانى یەکترى تاوتوێ دەکەن

ناس کورد-

 

ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان و  ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق کۆبوونەوە و چەند تەوەرێکیان تاوتوێکرد لەناویاندا جێبەجێنەکردنى بڕیارەکانى دەستگیرکردن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى دادگاى سلێمانى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەکۆبوونەوەکەدا باس لە کێشە دادوەرییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بە گشتی کرا بە تایبەت کێشەکانی پەیوەست بە فەرمانی دەستگیرکردن کە لە دادگاکانی هەردوولاوە دەردەچن و جێبەجێ ناکرێن. هەروەها کێشەکانی پەیوەست بە ئاگادارکردنەوە (تبلیغات) و لەجیاتی دانان (انابە) و هەواڵەکردنی داوا و کێشەی کارنەکردن بە یاساکانی لێبوردن کە لەهەرێم دەردەچن و کێشەی کارنەکردن بە نوسراو و بەڵگەنامە کوردییەکان کە لەدادگاکانی هەرێم دەردەچن.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

شاندێکی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد

لە میانی کۆبونەوەکانی لیژنەی هەماهەنگی دادوەری نێوان هەرێم و بەغدا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٢/٦/٢٣  شاندێکی ئەنجومەنی دادوەری هەرێم کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان دادوەر جاسم جزاء جافر هەورامی سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی و هەردوو سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی هەولێر و دهۆک، سەردانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراقیان کرد لە شاری بەغدا و لەلایەن بەڕێز دادوەر فائق زیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق پێشوازی لە شاندی هەرێم کرا.

 

لەدیدارێکدا کە بەڕێزان سەرپەرشتیاری دادوەری عێراق و سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی موصڵ و کەرکوک ئامادەبوون، باس لە کێشە دادوەرییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بە گشتی کرا بە تایبەت کێشەکانی پەیوەست بە فەرمانی دەستگیرکردن کە لە دادگاکانی هەردوولاوە دەردەچن و جێبەجێ ناکرێن. هەروەها کێشەکانی پەیوەست بە ئاگادارکردنەوە (تبلیغات) و لەجیاتی دانان (انابە) و هەواڵەکردنی داوا و کێشەی کارنەکردن بە یاساکانی لێبوردن کە لەهەرێم دەردەچن  و کێشەی کارنەکردن بە نوسراو و بەڵگەنامە کوردییەکان کە لەدادگاکانی هەرێم دەردەچن.

 

دواتر شاندەکەی هەرێم چاویانکەوت بە بەڕێز دادوەر جاسم محمد عبود سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق و چەند تەوەرێکی تایبەت بۆ ئاسانکردن و چارەسەرکردنی کێشەکانی مامەڵەی ڕۆژانەی هاووڵاتیان گفتوگۆیان دەربارە کرا.

 

پاشان شاندەکەی هەرێم لەگەڵ شاندێکی نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبوونەوە و چەند تەوەرێک خرایە بەرباس، شاندەکە داوایانکرد لە ڕووی یاساییەوە کێشەی ئەو منداڵانەی پاش داعش چارەسەری بکرێت کە تا ئێستا ناسنامە و پێناسیان نییە.