گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەخشە

کەشێکى ناسەقامگیر هەرێم دەگرێتەوە؛ ھەورە بروسکە و باران و خۆڵبارینى چڕ

2022.06.24 - 11:14
App store icon Play store icon Play store icon
کەشێکى ناسەقامگیر هەرێم دەگرێتەوە؛ ھەورە بروسکە و باران و خۆڵبارینى چڕ

ناس کورد-

 

پێشبینییە کەشناسییەکان ئاماژە بە هاتنى کەشێکى ناسەقامگیر دەکەن بەرەو هەرێمى کوردستان کە ئەگەر هەیە ھەورە بروسکە و بارانبارین و خۆڵبارینى چڕ لەگەڵ خۆى بهێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار کەشناسی دیار (24-6-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، پێشبینیدەکات سبەی شەممە کەشێکی ناجێگیر کاتەکانی دوای نیوەرۆ ناوچەکانی ھەرێم بگرێتەوە، کە خۆی لە بەرزبوونەوەی رادەی شێ لە ئاستە بەرزەکانی ھەوادا دەبینێتەوە و لەئەنجامی ھەوایەکی ساردیش لەو ئاستانەدا ئەگەری دروستبوونی ھەورە بروسکە و چالاکبوونی بەھێزی با بەخێرای ٤٠ تا ھەندێک کات بۆ ٦٠ کم زیاتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، لەگەڵ خۆڵبارینی چڕ لەئەنجامی ئەو ناسەقامگیریەوە لە ناوچەکانی رۆژئاوای عێراقەوە روودەکاتە ھەرێم بەتایبەت لەسنوری پارێزگای ھەولێر و دھۆک کاتەکانی ئێوارە کاریگەری خۆڵبارینەکە زیاتر دەبێت دواتر کاریگەری کەمدەبێتەوە نامێنێت .

 

دەشڵێت، لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ بۆ ئێوارە لەناوچەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر بەتایبەت ناوچە شاخاویەکان بەشێوەی دیاری نەکراو تاو تاو بارانبارین و ھەورە بروسکە لە ناوچەی جیاجیادا چالاک دەبێت ھەندێ ناوچەش ئەگەری بارانی زۆر و بەخوڕی دەبێت بۆ ماوەیەکی کەم .

 

بەوتەى ئاراس جەبار، لەکاتەکانی شەویشدا بەھەمان شێوە لە ناوچەکانی سنوری ئیدارەی راپەرین و پارێزگای سلێمانی ئەگەری چربوونەوەی ھەورەکان دەبێت و تاو تاو باران بەشێوەی نمە باران و بارانی بەخوڕ لەناوچەی دیاری نەکراودا دەبارێت لەگەڵ ڕوودانی ھەورە بروسکەدا تا کاتەکانی بەرەبەیانی رۆژی یەکشەمە ٢٦ لەم ناوچانەشدا بەردەوامی دەبێت و دواتر نامێنێت.

 

باسى لەوەشکردووە، کاریگەری خۆڵبارینەکەی ناوچەکانی ناوەراست و رۆژئاوای ھەرێم لەشەو بۆ بەرەبەیانی رۆژی یەکشەمە بەرێژەیەکی مامناوەند بۆ چر ناوچەکانی سنوری باشور و رۆژھەڵاتی ھەرێمیش دەگرێتەوە لە پێش نیوەرۆی رۆژی یەکشەمە ٢٦-٦ کاریگەری کەمدەبێتەوە .



May be an image of map, sky and text that says