گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێککەوتن لەدرەنگانى شەودا

’’مەرجى بارزانى’’..ناوەڕۆکى 48 کاتژمێر گفتوگۆى پارتى و چوارچێوەى هەماهەنگى

2022.06.24 - 10:47
App store icon Play store icon Play store icon
’’مەرجى بارزانى’’..ناوەڕۆکى 48 کاتژمێر گفتوگۆى پارتى و چوارچێوەى هەماهەنگى

ناس کورد-

 

ئەندامێکى شاندی دانوستاندنکاری پارتی لە بەغدا رایگەیاند، رێککەوتنەکەیان لەگەڵ چوارچێوەى هەماهەنگى لەبارەى پێکهێنانى کابینەى نوێ ئەنجامى 48 کاتژمێر کۆبوونەوە بووە لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگى لەسەر بنەمای هاوسەنگی و سازان و هاوبەشی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 شاخەوان عەبدوڵا کە هاوکات جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقە لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ "رووداو" وتى "لێکتێگەیشتنەکە درەنگانى شەوى پێش کۆبوونەوەى پەرلەمان درووستبوو، هەموو ئەو بابەتانەی لە میدیاکاندا باسکرا، وەکو مەرجی پێشوەختەی پارتی بۆ بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکە و پێکهێنانی حکومەت جێیکرایەوە".

 

وتیشى هەروەها مەرجێکی بارزانی لە بەیاننامەکەدا جێگیرکرا کە ئەویش پرسی سازان و هاوسەنگی و هاوبەشی. هەروەک بابەتی دەرکردنی یاسای نەوت و گازی فیدراڵی و شایستە دارییەکانی پێشمەرگە هەموو ئەمانە لە بەیاننامەکەدا جێگەی کراوەتەوە بە پشتبەستن بە دەستوور.

 

"ئەوەی کە لەپەرلەمان خوێندرایەوە لەبارەى رێککەوتن لەسەر حکومەتى نوێ هەر ئەوە نییە، ئەو بەیاننامەیە نووسراوەتەوە، ئەو بەیاننامەیە لە ئەنجامی کۆبوونەوەیەکی دوور و درێژە کە 48 کاتژمێر گفتوگۆ و دانوستاندنمان کردووە و تاوەکو گەیشتووینەتە لێکتێگەیشتن، بەڵام هێشتا نازانین کە چوارچێوەی هەماهەنگى تاچەند لە نێوانی خۆیاندا رێکدەکەون بۆ پرسەکان".

 

 دەشڵێت، لە بابەتی ئەوەی چەک لەدەستی دەوڵەتدابێت، چوارچێوەى هەماهەنگى هاوڕابوون، ئەوەی دیکە دەمێنێتەوە، بابەتی نەوتە، چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدایە بەپێی دەستوور، هەروەک بابەتی سازان و هاوسەنگی و هاوبەشییە کە دەبێت ئەم بابەتە لەسەر ئەرزی واقیع جێبەجێبکرێت پێش دەنگدان بە کابینەی حکومەت

 

شاخەوان عەبدوڵا باسى لەوەشکرد، بابەتی سەرۆککۆمار، لەسەر ئەوە رێککەوتوون، چ لە سەردەمی هاوپەیمانیی رزگارکردنی نیشتمان و چ ئێستاش لەگەڵ چوارچێوە، کە ئەو بابەتە مافی کوردە و لەناو کوردیشدا دەبێت ئەو بابەتە بە رێککەوتنی کوردی یەکلابکرێتەوە، "ناکرێت بەبێ پارتی سەرۆککۆمار هەڵبژێردرێت، ئەوانیش تێگەیشتنی باشیان لەو بارەیەوە هەیە و ئەو پۆستە دەبێت بە لێکتێگەیشتن و رێککەوتن یەکلایی بکرێتەوە".

 

جەختیشیکردەوە، پارتی بەربژێری هەیە و تاوەکو ئێستا بەربژێرەکەی نەکشاندووەتەوە، ئەوی دیکەشی بابەتی بەردەوامبوون یاخود رێککەوتن لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەوە پرسێکی سیاسییە، بەڵام پارتی تاوەکو ئێستا بەربژێرەکەی بەڕێز رێبەر ئەحمەدە و پابەندە پێوەی.