گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

تایبەتمەندییەکى ’’ترسناک’’..ئامێرێکى ئەلیکترۆنى دەنگى مردوو دەگەڕێنێتەوە

2022.06.24 - 09:51
App store icon Play store icon Play store icon
تایبەتمەندییەکى ’’ترسناک’’..ئامێرێکى ئەلیکترۆنى دەنگى مردوو دەگەڕێنێتەوە

ناس کورد-

 

کۆمپانیاى ئەمازۆن ڕایگەیاند ڕێگە بە تایبەتمەندییەکی نوێ دەدات لە ئامێری یاریدەدەری “ئەلێکسا” کە توانای قسەکردنە بە دەنگی کەسێک کە کۆچی دوایی کردووە، بەپێی ئەوەی ماڵپەڕی “NPR” بڵاویکردووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رۆهیت پراساد، جێگری باڵای سەرۆکی ئەمازۆن و سەرۆکی زانای کۆمپانیای ئەلێکسا، لە کۆنفرانسێکدا لە لاس ڤێگاس وتی "لە کاتێکدا کە زیرەکى دەستکرد ناتوانێت ئازاری لەدەستدان لەناوببات، بەڵام بە دڵنیاییەوە دەتوانێت یادەوەرییەکانیان بەردەوام بێت".

 

پراساد ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو سیستەمە نوێکراوە دەتوانێت داتای دەنگی پێویست لە تۆمارێکى یەک خولەکی دەنگی کەسی مردوو کۆبکاتەوە بۆ ئەوەی بتوانرێت لەسەر ئەلێکسا چالاک بکرێت.

 

وتیشی "بێ گومان لە سەردەمی زێڕینی زیرەکی دەستکرددا دەژین، کە خەونەکانمان و خەیاڵی زانستیمان بوونەتە واقیع".

 

“ئەلێکسا” ئامێرێکی یاریدەدەرە کە لەلایەن کۆمپانیای ئەمریکی ئەمازۆنەوە پەرەی پێدراوە و هاوشێوەی “سیری” لە ئامێرەکانی ئەپڵ و “گوگڵ ئەسیستانت” کە لە ئامێرەکانی ئەندرۆید کاردەکات، “ئەلێکسا” وەڵامی بەکارهێنەران دەداتەوە بە پرسیارکردنیان بە زمانە جیاوازەکان، لە جگە لە ژەنینی مۆسیقا و خوێندنەوەی هەواڵ و ئەوانی تر.

 

بەڵام کاردانەوەکان سەبارەت بەو تایبەتمەندییە لە تویتەر جیاواز بووە، هەندێک بە "ترسناک" ناویان بردووە ڕەتیان کردووەتەوە.

 

زۆرێک لە بەکارهێنەران نیگەرانى خۆیان دەربڕیوە بەو تایبەتمەندیەی کە دەنگی کەسێکی مردوو دەگەڕێنێتەوە.