گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مایک پێنس: ئەمەریکا بەپەلە لە گفتوگۆى ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بکشێتەوە

2022.06.24 - 09:05
App store icon Play store icon Play store icon
مایک پێنس: ئەمەریکا بەپەلە لە گفتوگۆى ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بکشێتەوە

ناس کورد-

 

جێگرى پێشووى سەرۆکى ئەمەریکا داواى کشانەوەى بەپەلەى ئیدارەى بایدن دەکات لە گفتوگۆ ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئێران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مایک پێنس لەکاتى سەردانیکردنى رێکخراوى موجاهیدینى خەلق لە ئەلبانیا وتى "داوا لە ئیدارەى بایدن دەکەین بە زووترین کات لە دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئێران بکشێتەوە".

 

وتیشى بایدن و ئیدارەکەى لەئێستادا هەڕەشەى لەناوبردنى سەرجەم ئەو پێشکەوتنانە دەکەن کە ئیدارەى پێشووى ئەمەریکا بەدەستى هێنا لە پەراوێزخستنى ئێران.

 

ئیدارەى پێشووى ئەمەریکا بەسەرۆکایەتى دۆناڵد ترەمپ و مایک پێنسى جێگرى، هەڵوێستى توندیان هەبوو بەرانبەر ئێران و ساڵى 2015 لە رێککەوتنى ئەتۆمى کشانەوە و سزاى توندیان بەسەر تاراندا سەپاند.