ناس کورد-
بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی، هۆشداری دەدات لەوەی، تاوەکو سەدرییەكان لە دەرەوەی پرۆسەی سیاسیی بن، عێراق سەقامگیری بەخۆیەوە نابینێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەرەفات كەرەم، بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی، لە تویتێكدا (پێنجشەممە 23-6-2022) ڕایگەیاند، "ئەوەی پێتان دەڵێم دێتەوە بیرتان، عێراق سەقامگیرنابێت تا سەدرییەكان لە دەرەوەی یارییەكە بن."
جەختیشیکردووەتەوە، "بەوردی بیربكەنەوە پێش ئەوەی هەر بڕیارێك بدەن، ئەوەی هەندێك دەیكەن خۆكوژییە."