ناس کورد-
لە پەیامێکدا ئاراس شێخ جەنگی ڕایگەیاند، دەبێت پۆستی سەرۆک کۆمار بە ڕەزامەندی مەسعود بارزانی بێت و دەشڵێت، پێویستە یەکێتی واز لە کەللـە ڕەقی بهێنێت و کەسێکی دیکە بۆ ئەو پۆستە کاندید بکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاراس شێخ جەنگی لە پۆستێکدا لە فەیسبوکی خۆی (پێنجشەممە 23-6-2022) ڕایگەیاند، "چەند مانگێک لەمەوبەر ئەوەم وت کە دەبێت پۆستی سەرۆک کۆمار بە ڕەزامەندی کاک مەسعود بێت، ئێستاش ئەوە دووبارە دەکەمەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "دەبێت یەکێتیی نوێ واز لەو کەللـە ڕەقیە بهێنێت و یەکێکی تر بە ڕەزامەندی لەگەڵ پارتی دەستنیشان بکات بۆ ئەو پۆستە، چونکە هەڵبژاردەی ئێستایان قبوڵکراو نیە."