ناس کورد-
ئەیاد عەللاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتیمانی هۆشداری دەدات لەوەی، پێکهێنانی حکومەت بەبێ کوتلەی سەدری دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەیاد عەللاوی لە تویتێکدا (پێنجشەممە 23-6-2022) ڕایگەیاند، "بەردەوامبوون لە هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت بەبێ کوتلەی سەدر کە لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە تەنها دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "باشتر بوو ههموو ههوڵەکان بخرێنەگەڕ بۆ ڕاگرتنی دهست لهكاركێشانهوهی ئەندامانی کوتلەی سەدری لە پەرلەمان و ئەنجامدانی گفتوگۆی نیشتیمانی لەسەر ئەو بنەمایەی کە نە براوە هەیە نە دۆڕاو، ئەوەش بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە نوێنەرایەتی هەموو گەل بکات."