گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئەگەرێک بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار لە بانکی ناوەندییەوە

2022.06.23 - 20:40
App store icon Play store icon Play store icon
ئەگەرێک بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار  لە بانکی ناوەندییەوە

ناس کورد- 

لیزا فەلەکەدین کاکەیی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەگەر هەیە گۆڕانکاری لە نرخی دۆلاردا بکرێت، ئەوەش لەدوای کشانەوەی سەدر لە پرۆسەی سیاسیی عێراق و پێکهێنانی حکومەت لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی نوسینەکەی لیزا کاکەیی:

 

ئەگەر هەیە گۆڕانکاری لە نرخی دۆلاردا بکرێت!

 

گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق ئەگەری ئەوەیان لێ بەدی دەکرێت کە ڕەنگدانەوەیان لەسەر دۆخی دارایی و ئابووری هەبێت، دوای کشانەوەی صەدر لەپەرلەمانی عێراق ئاماژەیەک بەدیدەکرێت کەوا بەم نزیکانە صەدر بڕیاری کشانەوە لە تەواوی پەیکەری حوکمڕانی عێراقدا بدات. لە ئەگەری ڕوودانی ئەم کشانەوەیە نرخی دۆلار بەرانبەر بە دینار گۆڕانکاری بەسەردا دێت و دۆخی ئابووری عێراق دەچێتە قۆناغێکی دیکەوە.

 

چۆن؟

چوارچێوەی هەماهەنگی لە ڕێگەی پەرلەمانتارەکانیەوە بەردەوام لە هەوڵی دروستکردنی کاریگەرییە بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرانبەر بە دیناری عێراقی، بەڵام بەهۆی ئەوەی پارێزگاری بانکی مەرکەزی سەر بە صەدرییەکانە بە داواکارییەکانی پەرلەمانتارانی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕازی نەدەبوو، لەئەگەری کشانەوەی صەدر لە حکومەت پۆستی  پارێزگاری بانکی مەرکەزی دەچێتە دەست چوارچێوەی هەماهەنگی و ئەو کات جێبەجێکردنی ئامانجەکەیان کە دابەزاندنی نرخی دۆلارە بەرانبەر بە دینار زۆر ئاسانتر دەبێت. هەروەک دیار یەکێک لە داواکارییە سەرەکییەکانی شەقامی عێراقی دابەزاندنی نرخی دۆلارە، هەر بۆیە ئەم هەنگاوەی چوارچێوەی هەماهەنگی تا ڕادایەک دەوری لەکپکردنی دەنگە ناڕازییەکانی شەقامی عێراقیدا دەبێت.

 

بڕیار وایە لە ۱۷ی تەمووزی ئەم ساڵدا لە جەددەی سعودیە بەئامادەبوونی سەرۆکی ئەمریکا کۆبوونەوەی لووتکە لەگەڵ وڵاتانی کەنداو سازبکرێت. لە کۆبوونەوەکەدا ئەگەری ڕێککەوتن هەیە لەسەر هەناردەکردنی نەوتی زیاتر لەلایەن وڵاتانی کەنداو بەتایبەتی عێراق بۆ بازاڕەکانی جیهان، لەپاڵ ئەمەشدا بەرزی نرخی نەوتیش بەم ڕێژەیە هۆکارگەلێکن کە بانکی مەرکەزی و وەزارەتی دارایی عێراق بتوانن کار لەسەر دابەزاندنی نرخی دۆلار بکەن و ئەو کورتهێنانەی لەدابەزاندنی نرخی دۆلاردا دروست دەبێت بە زیادکردنی ئاستی هەناردەی نەوت پڕ بکەنەوە.

 

لیزا فەلەکەدین کاکەیی

ئەندام لە لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری پەرلەمانی کوردستان