گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پێشبینییەکی مژدەبەخش بۆ کەشوهەوا و پلەکانی گەرما

2022.06.23 - 19:44
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەکی مژدەبەخش بۆ کەشوهەوا و پلەکانی گەرما

ناس کورد- 

بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکان، تا نزیک هەشت رۆژی سەرەتای مانگی داھاتوو شەپۆلی بەھێزی گەرما لە ئارادا نابێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، "لەماوەکانی پێشوودا شەپۆلێکی بەھێزی گەرما زۆرێکی ناوچەکانی ھەرێمی گرتەوە تیایدا لە شاری خانەقین ٥١ پلەی سەدی تۆمارکرا لەگەڵ بەشێکی ناوچەکانی گەرمیان و سنوری پارێزگای کەرکوکیش پلەکانی گەرما تا ٤٨ پلەی سەدی بەرزبوونەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەگشتی ئێستا کە بەشێوەیەکی فەلەکی لە سێیەم رۆژی وەرزی ھاوینداین و پلەکانی گەرما بەرێژەیەکی بەرچاو نزمبوونەتەوە، لەئەنجامی بەردەوامی و چالاکتربوونی کاریگەری ئەو بارستە ھەوا فێنکانەی ئەمساڵ ناوچەکانمان دەگرێتەوە لەچاو ساڵی ڕابردوودا مەودای شەپۆلەکانی گەرما کورتتر بوونەتەوە و سەرەرای ئەوەی شەپۆلەکانی گەرماش کاریگەریان زیاتربووە لەسەر بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ سەروو تێکرای ئاسایی، بەڵام ماوەیەکی کەمتر کاریگەری لەسەر کەشی ناوچەکە بووە." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بەپێی دوایین گۆرانکاری و زانیارییەکان تا ئێستا کە ھەیە تا نزیک هەشت رۆژی سەرەتای مانگی داهاتووش شەپۆلی بەھێزی گەرما ناوچەکە ناگرێتەوە و زیاتر پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی ئاسیی بۆ کەمێک سەروو تێکرای ئاسایی لەرۆژانی داھاتوو بەدواوە بەرزدەبنەوە."