گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کێشەیەکی دیکە لە سلێمانی دروست دەبێت

2022.06.23 - 18:02
App store icon Play store icon Play store icon
کێشەیەکی دیکە لە سلێمانی دروست دەبێت

ناس کورد-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، دوو هەفتەی دیکە ئەگەر پارەی بۆ خەرج نەکرێت پرۆژەی ١٠٠ مەتری سلێمانیش وەک سەرجەم پرۆژەکانی دیکەی ئیدارەی سلێمانی بەیەکجاری دەوستێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا (پێنجشەممە 23-6-2022) ڕایگەیاند، "پرۆژەی ١٠٠ مەتری سلێمانی زیاتر لە ٥٠٪ تەواو بووە، نزیکەی ١٠٪ پارەی بۆ تەرخانکراوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "حکومەتی هەرێم دەڵێت، دەبێت لە داهاتی ناوخۆی سلێمانی بێت، لە سلێمانی دەڵێن، داهات بەشی تەواوکردنی موچە دەکات، ئێستا بڕیارێک هەیە لە داهاتی ناوخۆ پارەی بۆ خەرج بکرێت." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پرسیاری جدی ئەوەیە:،لە سنوری ئیدارەی سلێمانی ٨٧٣ پرۆژە ڕاگیراون لە سەرجەم بوارەکان ئایا شەقامی ١٠٠ مەتری وەک دوایەمین پرۆژە ڕادەگیرێت."