ناس کورد-
لە هەوڵێکی نوێدا بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار، لە پەرلەمای عێراق 100 واژۆی پەرلەمانتاران کۆکرایەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە نوسراوێکدا پەرلەمانتار، عودەی عەواد (پێنجشەممە 23-6-2022) ڕایگەیاند، "100 واژۆی پەرلەمانتارانمان بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی كۆكردەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەپێی ماددەی 61ی دەستووری عێراقی و ماددەی 56ی سیستەمی ناوخۆی پەرلەمان، داواكارین بابەتی دابەزاندنی نرخی دۆلار لەنزیكرین دانیشتنی پەرلەمان بخرێتە بەرنامەی کارەوە".
پێشتر پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، تاوەکو سێ ساڵی دیکە ناتوانن بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بگەڕێننەوە بۆ نرخە کۆنەکەی.