گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

ئینتەرنێت لە هەرێمی كوردستان رادەگیرێت

2022.06.23 - 16:25
App store icon Play store icon Play store icon
ئینتەرنێت لە هەرێمی كوردستان رادەگیرێت

ناس کورد- 

بەهۆی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12، وەزارەتی گواستنەوە بڕیاریدا لە ڕۆژانی تاقیکردنەوەکاندا لە کاتژمێر  6:30  تاوەكو 10:30 بەیانی  سەرجەم هێلەكانی ئینتەرنێت لە كوردستان ڕابگرێت، ئەوەش بەمەبەستی ڕێگریکردن لە گزی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم ڕایگەیاند، "لەژێر چاودێری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە بە مەبەستی رێگریكردن لە دیاردەی (گزی) یاخود ( غش ) كردن لەكاتی بەڕێوەچوونی ئەزموونەكانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی  وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە هەماهەنگی كۆمپانیاكانی بواری ئینتەرنێت لە 27ی ئەم مانگەوە لە كاتژمێر  6:30  تاوەكو 10:30 بەیانی  سەرجەم هێلەكانی ئینتەرنێت لە كوردستان رادەگیرێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " بەهۆی ئەوەی لە كاتی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی  پاڵپشتی سەرەكی بۆ ئەنجامدانی غەشكردن هێلەكانی ئینتەرنێتە بۆیە لەبەر بەرژەوەندی گشتی و رێگری كردن لەدیاردەكە ئەم هەنگاوە ساڵانە بەهەماهەنگی لایەنەكانی پەیوەندیدار لە حكومەت و كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت ئەنجام دەدرێت ."