گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

چوارچێوەی هەماهەنگی ’’ڕێککەوتنى’’ لەسەر پێکهێنانى کابینەى نوێ راگەیاند

2022.06.23 - 15:49
App store icon Play store icon Play store icon
چوارچێوەی هەماهەنگی ’’ڕێککەوتنى’’ لەسەر پێکهێنانى کابینەى نوێ راگەیاند

ناس کورد-

 

سەرکردەیەکى "چوارچێوەی هەماهەنگی"، رێككەوتنی کوتلە سیاسییەكانی راگەیاند بۆ پێكهێنانی "حكومەتی نیشتمانی" بەپێی بنەماكانی "هاوسەنگی و تەوافوق و شەراكەت".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد ئەسەدی (23-6-2022) لە میانی دانیشتنی نائاسایی پەرلەمانى عێراقدا وتى “کوتلە  سیاسییەکان رێککەوتن لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بۆ چارەسەرکردنی ئەو کاریگەرییانەی کە قۆناغی پێشوو بەجێی هێشتووە، لەگەڵ پێویستی پەلەکردن بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری"، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى فەرمانگەى راگەیاندنى پەرلەمان کە دەست "ناس کورد" کەوتووە.

 

وتیشى "کوتلە  سیاسییه‌كان رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له‌ پێكهێنانی حكومه‌تێكی نیشتمانی به‌پێی بنه‌مای هاوسه‌نگی و كۆده‌نگی و شه‌راكه‌ت، رێزگرتن له‌ بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كان و كارکردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هەرێم و دەرکردنى  یاسای نەوت و گاز".

 

ئەسەدى جەختیكردەوە ئەو هێزانەی بەشدارن لە پێكهێنانی حكومەت بەرپرسیارێتی رووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگارییانە لە ئەستۆ دەگرن كە پێیان سپێردراوە.