گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

سێ ساڵ و سێ ملیار دۆلار..وردەکاریی  نوێ لەبارەى راکێشانى هێڵى شەمەندەفەر

2022.06.23 - 15:44
App store icon Play store icon Play store icon
سێ ساڵ و سێ ملیار دۆلار..وردەکاریی  نوێ لەبارەى راکێشانى هێڵى شەمەندەفەر

ناس کورد-

 

وەزیرى ئاوەدانکردنەوەى هەرێم رایگەیاند، پڕۆژەى راکێشانى هێڵى شەمەندەفەر لانى کەم سێ ساڵى پێویستە لەگەڵ بودجەیەکى دوو ملیار و نیو بۆ سێ ملیار دۆلارى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دانا عەبدولکەریم (23-6-2022) لە کۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستادا وتى "پرۆژەى هێڵى ئاسن راستەقینەیە و دوو ملیار و نیو بۆ سێ ملیار دۆلارى پێویستە، ئەگەر پشتیوانێکى دارایی نێودەوڵەتیمان نەبێت زەحمەتە بتوانین بیکەین".

 

وتیشى "نۆ مانگمان پێویستە بۆ دیاریکردنى بەهاى ئابورییەکەى پاشان دەچنە قۆناغى دیزاینکردن و دۆزینەوەى سەرچاوەى دارایی و دواتر دەست بە جێبەجێکردنى دەکرێت".

 

وەزیرى ئاوەدانکردنەوەى هەرێم باسى لەوەشکرد، پڕۆژەکە لانى کەم سێ ساڵى پێویستە بۆ تەواوکردنى، هیواشى خواست بتوانن لەم کابینەیەدا بەردى بناغەى پڕۆژەکە دابنێن.

 

بەپێی پلانى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە، درێژیی هێڵى شەمەندەفەر 915 کیلۆمەتر دەبێت و قۆناغى یەکەمى لە ئیبراهیم خەلیلەوە رادەکێشرێت بۆ پەروێزخان بە درێژایی 600 کیلۆمەتر. لە قۆناغى دووەمیشدا هێڵەکە بۆ حاجى ئۆمەران، بەروارى، هەڵەبجە، پێنجوێن و شارەکانى دیکە رادەکێشرێت.