گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمى

حکومەتى هەرێم دەستبەرداری پڕۆژەى بودجە بوو

2022.06.23 - 14:49
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم دەستبەرداری پڕۆژەى بودجە بوو

ناس کورد-

 

وەزیرى ئاوەدانکردنەوەى هەرێم رایگەیاند، ئەنجومەنى وەزیران بریاریداوە بۆ ئەمساڵ لە جیاتى پڕۆژەى بودجە پلانێکى دارایی ئامادە بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دانا عەبدولکەریم (23-6-2022) لەکۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستاندا وتى "نەبوونى بودجە کێشەیەکى سەرەکى بەردەم وەزارەتەکانە، لەبەرئەوەى ئەمساڵ نیوەى رۆیشتووە یاساى بودجە بۆ ئەمساڵیش نابێت".

 

وتیشى "لەئەنجومەنى وەزیران بڕیاردراوە لەجیاتى یاساى بودجە پلانێکمان هەبێت بۆ ئەمساڵ، لە ئێستاشدا هەموو وەزارەتەکان پلانى خۆیان ئامادە دەکەن و هیوادارین بتوانین پلانى دارایی ئەمساڵ پەسەند بکەین".

 

رۆژى 11 ى ئایارى 2021 وەزیرى دارایی پڕۆژەى بودجەى رەوانەى ئەنجومەنى وەزیران کرد بەمەبەستى پەسەندکردنى و رەوانەکردنى بۆ پەرلەمان، دواى هەشت ساڵ لە نەبوونى بودجە، بەڵام پڕۆژەکە رەوانەى پەرلەمان نەکرا.