گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

یەکەم لێدوانى سامانە سروشتییەکان لەسەر هێرشەکەى سەر داناغاز

2022.06.23 - 14:01
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم لێدوانى سامانە سروشتییەکان لەسەر هێرشەکەى سەر داناغاز

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رایگەیاند، هێرشەکەى سەر کێڵگەى غازى کۆرمۆر لە چەمچەماڵ کە لەلایەن دانا غازەوە بەڕێوەدەبرێت هیچ کاریگەرییەکى لەسەر بەرهەمهێنانى غاز نەبووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رێبین زەنگەنە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنى سەرۆکى حکومەت وتى "ئەم هێرشانە چەند جارێکە روویانداوە، بەڵام هیچ کاریگەرییەکى لەسەر پڕۆسەى بەرهەمهێنانى نەوت و گازى هەرێم نییە".

 

لەبارەى ئەوەى بۆچى دابەشکردنى بەنزینى حکومى کاریگەرى نەبووە لەسەر دابەزاندنى نرخى بەنزینى بازرگانى، رێبین زەنگەنە وتى "نرخى نەوتى خاو لە بازاڕەکانى جیهان بەرزبووەتەوە، ئەوەش کاریگەرى تەواوى لەسەر نرخى سوتەمەنى هەیە و بەپێی نرخى نەوتى برێنت لیترێک بەنزینى سوپەر لەسەرووى 1900-2000 دینار رادەوەستێت".