ناس کورد-
خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی سەروەری سوننەکان، سوپاسی موقتەدا سەدر، سەرکردەی رەوتی سەدری کرد بۆ "قوربانیدانى لە پێناو نیشتماندا"، هاوکات جەختیکردەوە کە پابەند دەبن بە پەیمانى "چاکسازی ڕاستەقینە".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
خەنجەر لە لە تویتێکدا (٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢)، ئاماژەى بەوەکردووە "هەموو ڕووداوەکان سەلماندوویانە کە هاوپەیمانی سەروەری نازناوێکی نیشتمانی جێگیرە کە بەدوای سیستەمێکی دادپەروەر و بەهێزدا گەڕاوە و بەدوایدا دەگەڕێت".
هەروەها سوپاسى موقتهدا سهدر دەکات "بۆ ههڵوێستی مێژوویی و قوربانیدانی له پێناو وڵاتدا"، دەشڵێت لهسهر پەیمانی چاكسازیی راستهقینه دهمێننهوه كه پێگە بۆ عێراق دهگهڕێنێتەوە.