گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕیارێکى وەزیرى دارایی لەبارەى پاشەکەوتى موچە ئاشکراکرا

2022.06.23 - 12:31
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارێکى وەزیرى دارایی لەبارەى پاشەکەوتى موچە ئاشکراکرا

ناس کورد-

 

ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند،  پاشەکەوتى موچە  بە بڕیارى وەزیرى دارایی و ئابورى کراوەتە قەرز لەسەر حکومەت و دەبێت بیداتەوە، ئەوەش لە وەڵامى وتەبێژى حکومەتى هەرێمدا کە پێدانەوەى پاشەکەوتى موچەى خستە ئەستۆى بەغدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڵێن ئیسماعیل، پەرلەمانتارى فراکسیۆنى گۆڕان و ئەندامى لیژنەى دارایى پەرلەمان (23-6-2022) وتى "لە یاساى چاکسازى و یاسا بەرکارەکان ئەوە جێگیر کراوە کە حکومەتى هەرێم پابەندە بە دانەوەى ئەو پاشەکەوتانەى لە موچەى فەرمانبەران و موچەخۆران کراوە"، ئەوەش بەپێى پێگەى فەرمى گۆڕان.

 

وتیشى "تا کابینەى پێشوو، ئەو پاشەکەوتى موچانە بە تەئمینات دانرابوو، بەڵام لەم کابینەیەدا و بە بڕیارى وەزارەتى دارایى و ئابورى ئەو پارەیە کراوەتە قەرز، چونکە تەئمینات لە حکومەت دواى دە ساڵ دەبێتەوە بە موڵکى حکومەت، بەڵام ئێستا و دواى ئەو بڕیارە ئەوە یەکلا بوەتەوە کە ئەو پارەیەى پاشەکەوت کراوە هەق و مافى موچەخۆرانە و قەرز و ئەرکە لەسەر حکومەتى هەرێمى کوردستان بیداتەوە".

 

پێشتر جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێم رایگەیاندبوو، پاشەکەوتى موچەى فەرمانبەران لەئەستۆى بەغدایە نەک حکومەتى هەرێم و پێویستە موچەخۆران داوا لەبەغدا بکەن بیانداتەوە.