کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
وەزیری بەرگریی عێراق ڕاگەیەنراوێکى لەبارەى 36 ساڵەى یادی ئەنفالی بارزانییەکان بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ئەنفالی بارزانییەکان تاوانی قەڵاچۆکردنی بەکۆمەڵە و ویژدانی جیهانی هەژاند."
نەجاح شەمەری، وەزیری بەرگریی عێراق دەشڵێت، "36 ساڵ بەسەر جێبەجێکردنی کردەى تاوانکاری ئەنفالدا تێپەڕدەبێت لەدژی بارزانییەکان، بەناوی خۆم و بەناوی سەرجەم کارمەندانی وەزارەتى بەرگریی سەرەخۆشی لە تەواوی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەم بۆ ئەو بەڵایە کە بە تاوانی قەڵاچۆکردنی بەکۆمەڵ دادەنرێت و ویژاندنی جیهانی هەژاند."
دوێنێ چوارشەممە، 31ی تەموزی 2019، 36 ساڵ تێپەڕی بەسەر ئەنفالی بارزانییەکان کە تێیدا هەشت هەزار بارزانی لەلایەن سوپای عێراقەوە ئەنفالکران و تا ئێستا تەنها ڕوفاتی 596 کەس گەڕێنراونەتەوە هەرێمی کوردستان.