گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

پارتى لەسەر بەشدارى لەکۆبوونەوەى پەرلەمان بڕیاریدا

2022.06.23 - 11:28
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى لەسەر بەشدارى لەکۆبوونەوەى پەرلەمان بڕیاریدا

ناس کورد-

 

فراکسیۆنى پارتى لەپەرلەمانى عێراق بریاریدا بەشدارى لە دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەماندا بکات کە چاوەڕواندەکرێت تێیدا جێگرەوەى پەرلەمانتارە دەستلەکارکێشاوەکانى رەوتى سەدر سوێنى یاسایی بخۆن.



کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەریەکە لە نەجوا کاکەیی و مەحما خەلیل، ئەندامانی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی جەختیانکردەوە، فراکسیۆنەکەیان بەشداریی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق دەکات، ئەوەش بەپێی کەناڵى "رووداو".

 

پێشتر هاوپەیمانی سەروەری سوننەکان هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە بەشداریکردن لە دانیشتنی ئەمڕۆى پەرلەمان راگەیاند.  

 

وتەبێژی هاوپەیمانێتییەکە، یەحیا ئەلمحەمەدی، لە راگەیەنراوێکدا وتى هاوپەیمانى سەروەری بەشداری دانیشتنی پەرلەمان دەکات.  

  

بڕیارە لە دانیشتنەکەدا پەرلەمانتارانى جێگرەوەى پەرلەمانتارە دەستلەکارکێشاوەکانى رەوتى سەدر سوێندى یاسایی بخۆن.