گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێکهێنانى دوو لیواى هاوبەش

شاندێکى پێشمەرگە گەیشتە بەغدا

2022.06.23 - 10:35
App store icon Play store icon Play store icon
شاندێکى پێشمەرگە گەیشتە بەغدا

ناس کورد-

 

شاندێکى باڵاى وەزارەتى پێشمەرگە گەیشتە بەغدا، بۆ تاوتوێکردنى هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى بەرگرى عێراق و پرسی پێکهێنانى دوو لیواى هاوبەش.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شاندەکە لەلایەن فەریق عیسا عوزێری سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگەوە سەرۆکایەتى دەکرێت بە ئەندامیەتی جێگرانی سەرۆك ئەركان و بەڕێوەبەری گشتییەكانى وەزارەتى پێشمەرگە.

 

ستار چاوشین، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەبە تەلەفزیۆنى سەرۆکى حکومەتى وت "شاندەکە لەم سەردانەدا لەگەڵ سەرۆكی ئەركان و ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكانی سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق کۆدەبێتەوە".

 

وتیشى گفتوگۆکان تایبەت دەبن بە لەبارەی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش و ھەماھەنگی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری و پێكھێنانی دوو لیوا ھاوبەشەكە و دابینكردنی لایەنی لۆجستی و كێشەی قوتابیانی كۆلێژەكانی سەربازی، بە ئامانجی گەیشتنە رێككەوتن.