گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خەڵکى هەولێرە

جێگر لەڕێگەى ئەوروپا کوژرا

2022.06.23 - 09:53
App store icon Play store icon Play store icon
جێگر لەڕێگەى ئەوروپا کوژرا

ناس کورد-

 

ڕێگەى گەیشتن بە ئەوروپا بۆ جێگر شێرکۆ حەسەن 31 ساڵ بووە ڕێگەى نەگەڕانەوە و لەئەنجامى شەڕى چەند گەنجێکى کۆچبەر بەفیشەک کوژرا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جێگر کە خەڵکى شارى هەولێرە، سێ ساڵ لەمەوبەر هەرێمى کوردستانى بەرەو ئەوروپا جێهێشت و لە یۆنان گیرسایەوە، لەدوا هەوڵیدا بۆ پەڕینەوەى بەرەو وڵاتانى ئەوروپا بەهۆى شەڕى چەند کۆچبەرێک کوژرا، ئەوەش بەوتەى ئارى جەلال سەرۆکى دەزگاى لوتکە.

 

ئارى جەلال لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، دوای بەڕێکەوتنی پۆلێک کۆچبەری بە نەتەوە کورد و عەرەب لە ڕێگای نێوان یۆنان بۆ وڵاتانی ئەوروپا، ڕۆژی شەممە ناکۆکی و شەڕ لە نێوان چەند گەنجێکی کۆچبەر روویداوە لە نزیک کۆزۆفۆ.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، لە ئەنجامدا دوو کەس کوژراون و چەند کەسێکی دیکەش بە فیشەک بریندار  بوون کە یەکێک لە کوژراوەکان جێگرە.

 

بە وتەی خێزانەکەی کۆتا جار کە قسەیان لەگەڵ کوڕەکەیان کردوە ڕۆژێک پێش گیان لەدەستدانی بووە،  خێزانەکەی داوایان لە دەزگای لوتکە کردووە کە تەرمی ڕۆڵەکەیان بگەڕێننەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

 

ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بەڵێنی بە خێزانی شێرکۆ داوە کە هەوڵی تەواوەتی بدات بۆ  گەڕانەوەی تەرمی کوڕەکەیان.