گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داواى هەموارى دەستورى دەکات

سەرۆکى ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى: بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى لەسەر نەوتى هەرێم پابەندکەرە

2022.06.23 - 09:41
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکى ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى: بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى لەسەر نەوتى هەرێم پابەندکەرە

ناس کورد-



سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاند، ژمارەیەك ماددەی دەستوور بوونەتە رێگر لەبەردەم پێكهێنانی دەسەڵاتە دەستوورییەکان، جەختیشدەکاتەوە پابەندبوون بە بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى لەسەر نەوتى هەرێم ئەرکێکی دەستووری و یاساییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فایەق زیدان (23-6-2022) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەى سەباحى فەرمى وتى "ئەو ماددە دەستوریانە پێویستیان بە چاوخشاندنەوە و داڕشتنەوەیانە بە شێوازێکی نەرم کە هاوتا بێت لەگەڵ گۆڕانکارییە سیاسییەکان".

 

رونیشیکردەوە ئەو ماددانە پەیوەندیدارن بە گەورەترین کوتلە و بانگهێشتکردن بۆ دانیشتنی پەرلەمان و زۆرینەی دوو لەسەر سێ کە پێویستە بۆ یاسادانان بۆ هەندێک یاسا. لەگەڵ هەندێک مادەی دەسەڵاتی دادوەری، بۆ ئەوەی سەربەخۆیی تەواوەتی دەسەڵاتی دادوەری مسۆگەر بکرێت لە دەسەڵاتی یاسادانان و ئەو ململانێ سیاسیانەی کە لەوانەیە لە دانانی هەندێک پۆستی باڵا لە دەسەڵاتی دادوەریدا ڕوو بدەن، ئەمە جگە لە ماددەکانی دیکە کە پەیوەندییان بە دەسەڵات و ئیدارەی پارێزگاکانەوە هەیە و ئەو ناکۆکییەی کە لە نێوان ناوەند و هەرێم هەیە بۆ نەوت و گاز.

 

لەبارەى بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى لەسەر دۆسیەى هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، فایەق زێدان وتى "سکاڵاکار لەم کەیسەدا وەزارەتی نەوتە، کە نوێنەرایەتی حکومەت دەکات، کاتێک دادگا بەدواداچوونی بۆ ڕاستییەکانی دۆسیەکە کرد، بۆی دەرکەوت کە وەزارەتی نەوت لەڕووی دەستوورییەوە مافی ئەو داواکارییەی هەیە کە پێشکەش کراوە لەلایەن ئەوەوە، بۆیە بڕیارەکە لە بەرژەوەندی وەزارەتی نەوت دەرچوو".

 

"بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە ئەمە بە هەماهەنگی نێوان حکومەت و دەسەڵاتی دادوەری ئەنجامدرابێت، بەڵکو ئەوە دەگەیەنێت کە حکومەت وەک هەر داواکارێکی تر سکاڵاکارە لەو دۆسیەیەدا". 

 

فایەق زێدان جەختدەکاتەوە پابەندبوون بە بڕیارە دادوەرییەکان، ئەرکێکی دەستووری و یاساییە لە سەرووی هەموو شتێکەوە، چونکە لە دەستووردا هاتووە کە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی پابەندکەرە.

 

لەبارەى کێشەکانى دواى هەڵبژاردنەوە، فایەق زێدان دەڵێت "به‌هۆی ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كانی نێوان لایه‌نه‌ براوه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، زۆر پێشێلكاریی ده‌ستوور روویانداوه‌ و تا ئێستاش به‌رده‌وامن، كه‌ گرنگترینیان تێپه‌ڕاندنی قۆناغی یاساییه‌ بۆ ناونانی سه‌رۆكی نوێی كۆمار  پێکهێنانى حکومەتى نوێیە".