گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’پەیوەندى لەگەڵ سەدر’’

هەڵوێستێک لە پارتییەوە لەبارەى کۆبوونەوەى پەرلەمان

2022.06.23 - 00:09
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستێک لە پارتییەوە لەبارەى کۆبوونەوەى پەرلەمان

ناس کورد-

 

پەرلەمانتارێکى پارتی لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، ئامادەبوون یان نەبوونیان لە دانیشتنی رۆژى پێنج شەممەى پەرلەمان "لەدەستى سەرکردایەتى سیاسی پارتیدایە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەحما خەلیل لەلێدوانێکیدا بۆ "ناس" (22ی حوزەیرانی 2022)، وتى "دانیشتنی پەرلەمان بەپێی ماددەی 58ی دەستوور دەستوورییە و هەرگیز لەبەردەم مافە دەستووری و یاساییەكاندا ناوەستین".

  

وتیشى "ئەو ئاستەى پێیگەیشتوین، ئامادەبوونە لە بەغدا و پەرلەمان، بەڵام ئامادەبوون لە دانیشتنەكە یان نا، پەیوەستە بە سەرکردایەتى سیاسی ئێمەوە و پابەند دەبین پێیەوە".

  

پەرلەمانتارەکەى پارتى رونیکردەوە "ئێمە و هاوپەیمانى سەروەری لە پێگەیەکی هاوبەشداین، هەروەها هەماهەنگییەکی باڵامان هەیە".

 

سەبارەت بە کشانەوەی رەوتی سەدری لە پرۆسەی سیاسی، مەحما خەلیل رایگەیاند، "سەدر و فراکسیۆنەکەى پەرلەمانیان بەجێهێشت و هاوبەشێکی بەهێز و پایەیەکی سەرەکیمان لە پرۆسەی سیاسی لەدەستدا، بەڵام ئەوان عێراقیان بەجێنەهێشت، ئێمەش لە دەرەوەی پەرلەمان لە پەیوەندیداین لەگەڵیاندا".