ناس کورد-
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بریاریدا لە رۆژانى ئەنجامدانى تاقیکردنەوە گشتییەکانى 12 ى ئامادەیی ماوەى چوار کاتژمێر هێڵەکانى ئینتەرنێت رابگیرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی نوسراوێکى وەزارەتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەسەر داواکاری وەزارەتی پەروەردە، پێویستە کۆمپانیاکان لەکاتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان رۆژانە لە کاتژمێر ٦:٣٠ خولەک تاکو ١٠:٣٠ خولەکی بەیانی هێڵی ئینتەرنێت رابگرن.
ئاماژەى بەوەشکردووە، بڕیارەکە لەپێناو رێگریکردنە لە ئەنجامدانی گزی لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا.
تاقیكردنهوهکانى 12ی ئامادهیی له رۆژی 27ی حوزهیرانی 2022 دهستپێدهكات و دوو ههفته بهردهوام دهبێت.