ناس کورد-
وەزارەتی دەرەوەى عێراق رایگەیاند، هیچ بەڵگەیەک لەسەر "لەسێدارەدانی بەکۆمەڵ"ی عێراقییەکان لەسەر سنووری پۆڵەندا لەبەردەستدا نییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەحمەد ئەلسەحەف، وتەبێژی وەزارەتەکە (22ی حوزەیرانی 2022) بە ئاژانسى فەرمى وت"پێشتر وەزارەتی دەرەوە رێنمایی باڵیۆزخانەی کۆماری عێراقی لە وارشۆ کردبوو بۆ گرنگی هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی پۆڵەندی سەبارەت بە بوونى مەترسى لەسەر کۆچبەرانی عێراقی".
وتیشى "رۆژی 7/2/2022، باڵیۆزخانه‌كه له رێگه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه له پۆڵه‌ندا ده‌ستی به هه‌ماهه‌نگی و لێكۆڵینه‌وه لە ئاستی باڵا كرد، سه‌لمێندرا كه ئه‌و راپۆرتانه‌ی له‌لایه‌ن میدیای بیانی و ناوخۆییه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه هه‌ڵه بوون".
ئەحمەد ئەلسەحەف باسى لەوەشکرد، بەڵگەی یاسایی و بەڵگەنامەیی وەک، شایەتحاڵ، ڤیدیۆ، بۆ ڕوودانی لە سێدارەدانی بەکۆمەڵ لەسەر سنووری پۆڵەندا و بێلاڕووس نییە، ئەمە جگە لەوەی هیچ سکاڵایەکی فەرمی لە هیچ هاووڵاتییەکی عێراقی وەرنەگیراوە کە ئاماژە بەو شتانە بکات کە لەو هەواڵانەدا باسکراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "حكومه‌ت تیمێكی یاسایی تایبه‌تی پێكهێناوه بۆ به‌دواداچوون بۆ ئه‌م دۆسیه‌یه، له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی به‌دواداچوونه‌كه‌ی راپۆرته‌كه‌ی پێشكه‌ش به حكومه‌تی عێراق ده‌كات".
پیش‌تر میدیاکانی ڕووسیا بڵاویانکردەوە، دەسەڵاتدارانی بێلاڕووس بەڵگە و زانیاری‌یان سەبارەت بە لەسێدارەدانی بەکۆمەڵی نهێنی کە لەلایەن سوپای پۆڵەندا لەدژی کۆچبەرانى عێراق لەسەر سنووری بێلاڕووس و پۆڵەندا ئەنجامدراوە، ڕادەستی شاندێکی عێراقی کردووە کە سەردانی مینسکی پایتەختی کردووە.