ناس کورد-
فراکسیۆنى بەرەى تورکمانى لە پەرلەمانى عێراق پلانێکى بۆ هێرشکردنە سەر بارەگاکانى بەرەى تورکمانى لە پارێزگاکانی کەرکوک و سلێمانی راگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی بەیاننامەیەکى فراکسیۆنى بەرەى تورکمانى (22-6-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە "گرووپێکی تیرۆریستی بەنیازە هێرش بکاتە سەر بارەگاکانی بەرەی تورکمانی عێراقی لە پارێزگاکانی کەرکوک و سلێمانی، لە هەنگاوێکدا بۆ ناسەقامگیرکردنی ئاسایشی گشتی".
داواش لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و لایەنە ئەمنییەکان دەکاتەوە بارەگا و فەرمانگەکانی بەرەی تورکمانی عێراقی بپارێزن.
فراکسیۆنى بەرەى تورکمانى جەختیشدەکاتەوە، روبەڕووى هەر هەر هێرشێک دەبنەوە کە بکرێتە سەر هەر بارەگایەکی حزبێکی تورکمانی یان کەسایەتییەکی تورکمانی.