ناس کورد-
بەڕێوبەرایەتی گشتی هێزەکانی دژەتیرۆر رایگەیاند، هێرشەکەى سەر دانا غاز لەڕێگەى ئاڕاستەکردنى کاتیۆشایەکەوە بووە کە شوێنى هەڵدانى نادیارە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى بەڕێوەبەرایەتییەکە (22-6-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لە ئێستادا هێزەکانی سەربە بەڕێوبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر سەرقاڵی بەدواداچون و لێکۆڵینەوەن لە ڕووداوەکە.
دەقى راگەیەنراوەکە:
ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوبەرایەتی گشتی هێزەکانی دژەتیرۆر
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٢ی حوزەیران سەعات 4:45 خولەک، یەک کاتیۆشا لە شوێنێکی نادیارەوە ئاڕاستەی کێڵگەی کۆرمۆر کرا، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە، لە ئێستادا هێزەکانی سەربە بەڕێوبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر سەرقاڵی بەدواداچون و لێکۆڵینەوەن لە ڕووداوەکە و لە داهاتوودا تەواوی لێکۆڵینەوەکە و وردەکارییەکەی بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بڵاو دەکەینەوە.
بەڕێوبەرایەتی گشتی هێزەکانی دژەتیرۆر_CTG