گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

هێرش کرایە سەر کێڵگەى غازى چەمچەماڵ

2022.06.22 - 17:09
App store icon Play store icon Play store icon
هێرش کرایە سەر کێڵگەى غازى چەمچەماڵ

ناس کورد-

کەمێک لەمەوبەر هێرشى موشەکى کرایە سەر كێڵگەی غازى كۆرمۆر لەچەمچەماڵ کە لەلایەن کۆمپانیاى داناغازەوە بەڕێوەدەبرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هێرشەکە کاتژمێر 4:45 خولى پاش نیوەڕۆ بووە و موشەکێک لەکێڵگەکە کەوتووەتە خوارەوە.

 

سدیق محەمەد بەڕێوەبەرى ناحیەى قادر کەرەم بە "ناس کورد" ى راگەیاند، موشەکێک بەر سیاجى کێڵگەکە کەوتووە و هیچ زیانێکى نەبووە.

 

وتیشى کارکردن لە کێڵگەکە بەردەوامە و رانەوەستاوە، لێکۆڵینەوەش بەردەوامە لەبارەى هێرشەکەوە.