ناس کورد-
لەماوەى هەفتەیەکدا 62 رووداوى هاتوچۆى لەهەرێمى کوردستان روویانداوە و زۆرترین سه‌رپێچییه‌كانى شۆفێریش تۆمارکراوە، ئەوەش بەپێی ئامارى وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئامارەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە لەماوەى نێوان ١٢ تا ١٦ى حوزەیرانی ٢٠٢٢) ئامارەکان بەم شێوەیە بوون:
ڕووداوەکانى هاتوچۆ:
ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ لەو هەفتەیەی کە لە کار و چالاکییەکانى وەزارەتى ناوخۆ هاتووە، ٦٢ ڕووداو بووه کە به‌م شێوه‌یه دابەش کراوە:
ـ پارێزگای هه‌ولێر: ١٥ ڕووداو
ـ پارێزگای سلێمانی: ١٥ ڕووداو
ـ پارێزگای دهۆك: ١٠ ڕووداو
ـ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه: ڕووداوێک
ـ ئیدارەى سۆران: ٥ ڕووداو
ـ ئیدارەى گه‌رمیان: ٦ ڕووداو
ـ ئیدارەى ڕاپه‌ڕین: ٥ ڕووداو
ـ ئیدارەى زاخۆ: ٥ ڕووداو
سەرپێچییەکانى هاتوچۆ:
ئاماری سه‌رپێچییه‌كانى شۆفێران لە هەرێمى کوردستان لەم حەفتەیەدا زۆر زیادى کردووە و بە گشتیش لە سەرتاسەرى هەرێم ٣٦٢١٩ سەرپێچى تۆمار کراون کە بەم شێوەیەن:
ـ پارێزگاى هه‌ولێر: ٤٩٩٢ سه‌رپێچی
ـ پارێزگاى سلێمانی: ١٣٠١٨ سه‌رپێچی
ـ پارێزگاى دهۆك: ١١٩٢٣ سه‌رپێچی
ـ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه: ١٧ سه‌رپێچی
ـ ئیدارەى سۆران: ١٤٦ سه‌رپێچی
ـ ئیدارەى گه‌رمیان: ٦١٦ سه‌رپێچی
ـ ئیدارەى ڕاپه‌ڕین: ١٦٤ سه‌رپێچی
ـ ئیدارەى زاخۆ: ٥٣٣٩ سه‌رپێچی
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری هه‌فتانه‌ی (١٢ تا ١٦ى حوزەیرانی ٢٠٢٢) بڵاو كرده‌وه کە تیایدا ورده‌كاری كار و چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی تۆمار کردووە. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی هاتوچۆى هەرێمى کوردستانەوە هه‌یه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
ژماره‌ی ئۆتۆمبێلى تۆمارکراو:
ژمارەى ئەو ئۆتۆمبێلانەى کە بۆ یه‌كه‌مجار له‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییەکان لە سەرتاسەرى هەرێمى کوردستان تۆمار كراون، ٢٧٢١ ئۆتۆمبێل بووە کە به‌م جۆره دابه‌ش کراون:
ـ پارێزگای هه‌ولێر: ١٩٥٢ ئۆتۆمبێل
ـ پارێزگای سلێمانی: ٤٨٩ ئۆتۆمبێل
ـ پارێزگای دهۆک: ١٦٦ ئۆتۆمبێل
ـ ئیدارەى ڕاپەڕین: ١١٤ ئۆتۆمبێل
ژماره‌ی نوێکردنەوەى ساڵیانەی ئۆتۆمبێل:
بە گشتى لە سەرتاسەرى هەرێمى کوردستان ٢٢٠٠ ساڵیانەی ئۆتۆمبێل نوێ كراونه‌ته‌وه و ئه‌م ژماره‌یه‌ش به‌م شێوه‌یه دابه‌ش بوونە:
ـ پارێزگای هه‌ولێر: ٨٥٠ ساڵیانه
ـ پارێزگای سلێمانی: ٥٦٧ ساڵیانه
ـ پارێزگای دهۆك: ٤١٢ ساڵیانه
ـ ئیداره‌ی سۆران: ١١٢ ساڵیانه
ـ ئیداره‌ی گه‌رمیان: ١٩٠ ساڵیانه
ـ ئیداره‌ی زاخۆ: ٦٩ ساڵیانه
گۆڕینى تابلۆ:
له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییە گشتییەکانی هاتوچۆی هەرێمى کوردستان، ١٧٦٦ مامه‌ڵه‌ی گۆڕینی تابلۆ ئه‌نجام دراوه کە به‌م شێوه‌یه دابەش بوونە:
مۆڵەتى شۆفێرى:
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییە گشتییەکانى هاتوچۆ لە هەرێمى کوردستان، ١٦٠٧ مۆڵه‌تی شۆفێری به هاووڵاتیان دراوه کە به‌م جۆره دابەش دەبنە سەر پارێزگا و یەکە ئیدارییەکان:
ـ پارێزگای هه‌ولێر: ٦١٥ مۆڵه‌ت
ـ پارێزگای سلێمانی: ٢٨٩ مۆڵه‌ت
ـ پارێزگای دهۆك: ٣٠٠ مۆڵه‌ت
ـ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه: ٧٤ مۆڵه‌ت
ـ ئیداره‌ی سۆران: ٧٣ مۆڵه‌ت
ـ ئیداره‌ی گه‌رمیان: ٥١ مۆڵه‌ت
ـ ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین: ١٤١ مۆڵه‌ت
ـ ئیداره‌ی زاخۆ: ٦٤ مۆڵه‌ت