گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە بەڵام هێشتا فێنک دەبێت

2022.06.22 - 15:50
App store icon Play store icon Play store icon
پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە بەڵام هێشتا فێنک دەبێت

ناس کورد-

بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، سبەینێ بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە بەرزدەبنەوە و لە هەندێک ناوچەی پارێزگای هەولێر باران دەبارێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، کەشناسی دیاری هەرێمی کوردستان (22ی حوزەیرانی 2022) دەڵێت، "ئاسمانی ھەرێم بۆ سبەینێ پێنجشەممە بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و لەکاتەکانی دوای نیوەرۆشدا ئەگەری بارانبارینێکی کەم دەبێت لە ھەندێ ناوچە شاخاویەکانی باکوری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر".

 

دەشڵێت، هەروەها "لە ئەنجامی لاوازبوونی کاریگەری بارستە ھەوا ساردەکە لەسەر ناوچەکانی ناوەراست و رۆژئاوای ھەرێم پلەکانی گەرما بەرێژەی دوو تا چوار پلە بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە، بەڵام لە ناوچەکانی ڕۆژھەڵات و باشوری ھەرێم بەگشتی بەنزمی ئەمێنێتەوە ھاوشێوەی ئەمڕۆ".

 

لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم پلەکانی گەرما بەمشێوەیە دەبێت؛

سلێمانی 34 بە 22، ھەولێر 38 بە 25 پلە ، دھۆک 36 بە 24 پلە ، ھەڵەبجە 35 بە 23 پلە ، کەرکوک 38 بە 29 پلە، لە ناوچەکانی گەرمیان 39 بە 26 پلە ئەبێت، لە سنوری ئیدارەی ڕاپەرین 34 بە 22 پلە دەبێـت، لە سنوری ئیدارەی سۆران 33 بە 21 پلە دەبێت.

 

ئاراس جەبار جەختیکردووەتەوە کە "خێرایی با لە کاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە مامناوەند  ناوبەناو چالاک دەبێت لە ئاڕاستەی باشوری ڕۆژئاواوە بەخێرای 20 تا 35 کیلۆمەتر زیاتر لە کاتژمێرێکدا".