گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بازرگانی دەستپێکردنی پێنجەم بەشەخۆراکی بۆ هاوڵاتیان ڕاگەیاند

2022.06.22 - 15:31
App store icon Play store icon Play store icon
بازرگانی دەستپێکردنی پێنجەم بەشەخۆراکی بۆ هاوڵاتیان ڕاگەیاند

ناس كورد-

عەلا جبوری، وەزیری بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو پێنجەم بەشەخۆراک لە سەبەتەی خۆراک دەگاتە بەغدا و پارێزگاکانی تر. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلا جبوری لە ڕاگەیەنراوێکدا (22ی حوزەیرانی 2022) جەختیکردووەتەوە کە "هەموو ماددەکان بە تەواوی و بەبێ دواکەوتن و لە یەک کاتدا دابەش دەکرێت بەسەر هاوڵاتیاندا."

 

هاوکات داوای لە سەرجەم بریکارەکانی خواردن دەکات کە سەردانی ناوەندەکانی فرۆشتنی کۆمپانیای گشتیی بارزگانی مادە خۆراکییەکان بکەن لە سەرجەم پارێزگاکان بۆ وەرگرتنی پشکی هاوڵاتیانیان."

 

هاوکات لەمی موسی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای مادە خۆراکییەکان وتی کە "ئاردی جۆری داس و شیری منداڵی دۆفیلاکی فەڕەنسی دەدەنە هاوڵاتیان."