ناس کورد-
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕەتیکردەوە کۆماری ئیسلامی ئێران "هیچ جۆرە فشارێکی" لێکردبێت و دەڵێت، "کشانەوەشمان هەڕەشە نییە بۆ ئێرانییەکان."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەدر لە ڕوونکردنەوەیەکدا (22ی حوزەیرانی 2022) دەشڵێت، "باڵەکانی ئێران پێشێلکاری سیاسی دەکەن و هەوڵ دەدەن فشار بخەنە سەر دادگای عێراقی و لە بەرژەوەندی خۆیان بەکاریبهێنن".
دەشڵت، "هەروەها هەوڵ دەدەن فشار دژی لایەنەکانی تری وەک سەربەخۆکان و ناشیعەکان بکەن، بە تایبەت کە سبەینێ دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت."