گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە چی توڕەیە؟

’’بارزانی زۆر توڕەیە لە ئێران’’.. سادق زیبا کەلام نهێنی کۆبوونەوەی لەگەڵ بارزانی ئاشکرا دەکات

2022.06.22 - 13:39
App store icon Play store icon Play store icon
’’بارزانی زۆر توڕەیە لە ئێران’’.. سادق زیبا کەلام نهێنی کۆبوونەوەی لەگەڵ بارزانی ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

سادق زیبا کەلام، توێژەری گەورەی ئێرانی چەند نهێنییەکی کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرا دەکات و دەڵێت، "بارزانی زۆر توڕەیە لە ئێران."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوێنێ دووشەممە (20ـی حوزەیرانی 2022) مەسعود بارزانی پێشوازی لە توێژەر و نووسەری ئێرانی و مامۆستای زانکۆی تاران سادق زیبا کەلام کرد.  

 

سادق زیبا کەلام لە تۆمارێکی دەنگیدا دەڵێت، بارزانی "ئەو زۆر توڕە بوو لە ئێران، ئەو دەیوت دوای ئەم هەمووە هاوکاری و مێژووە هاوبەشە، ئێران ئێمە وەک بە چاوی ستونی پێنجەم (دەستەواژەیەکە بۆ گروپێک کە پشێوی ئەنێنەوە لە ناو گروپێکی گەورەتر، نەتەوەیەک یاخود شارێکی گەمارۆدراودا لە ناوەوە) تەماشا دەکات، کۆماری ئیسلامی ئێمە وەک منداڵی سەرجادە تەماشا دەکات، تەنها حەشدی شەعبی وەک منداڵ و ڕۆڵەی خۆی دەبینێت."


دەشڵێت، "بارزانی وتی ئەگەر هەر ڕۆژێک بە هەر هۆکارێک هاوکاری و پاڵپشتی ئێران لە حەشدی شەعبی ببڕێت، ئەوە ئێران دەزانێت و دەبینێت کە یاری پێشوو و وەفادار تەنها کوردەکانە نەک حەشدی شەعبی."

 

بەشێکی تر لە ناوەڕۆکی دانیشتنەکە: ئەو کاتەی بارزانی بە توڕەییەوە تەلەفۆنی بەسەر جۆرج بۆشدا داخست

 

زیبا کەلام دەگێڕێتەوە کە بارزانی وتوویەتی "تاران بە ئێمە دەڵێت ئێوە پەنای کوردانی دژە شۆڕشی کۆماری ئیسلامیتان داوە، بەڵام ئەو هەڵسوکەوتە بە درێژایی مێژوو بەشێک بووە لە کلتوری ئێمە، ئێمە نامانەوێت ئەوان لێرە بن، ئێمە بانگهێشتمان نەکردوون کە بێنە ئێرە، بەڵام ئێمە کورد هیچ کەسێک ڕادەستی دوژمن ناکەین کە پەنای بۆ ئێمە هێنابێت، هەروەها ئێمە مۆڵەتیان نادەین لەناو خاکی هەرێمەوە هێرش بکەنە سەر ئێران یاخود تورکیا، بەڵام ناتوانین لە هەرێم دەریان بکەین".

 

بارزانی وتووشیەتی، "ئێران لە سەرەوە تەماشای ئێمە دەکات، ئەوان دەیانەوێت گوێڕایەڵی ئەوان بین و هیچ سەربەخۆییەک و ئیرادەیەکمان نەبێت، ئێمە لە چەندین بواری پیشەسازی، بازرگانی، گەشتوگوزار هەماهەنگیمان هەیە، ئێمە لە خوامانە ئەندازیاران و کۆمپانیاکانی ئەوان بێنە هەرێمی کوردستان و پڕۆژەیان هەبێت، بەڵام بەداخەوە، بە هۆکاری ئەمنی و بێ متمانەیی ئەوان بە ئێمە، ڕێگری لە هەماهەنگی و هاوکارییەکانی گرتووە."