ناس کورد-
بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 6.1 پلە بە پێوەری ڕێختەر ناوچەی خوستی لە باشوری ئەفغانستان هەژاند و بەهۆیەوە 250 کەس گیانیان لەدەستدا و سەدانی تریش بریندار بوون، بوومەلەرزەکە لە پاکستان و هیندستانیش هەستی پێکرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی چەند ڤیدیۆ و وێنەیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، خەڵکی سەرقاڵی دەرهێنانەوەی جەستەی مردووان و بریندارانن لەژێر دار و پەردوی شارەکەدا لە ویلایەتی بکتیکا.
ناوەندی ئەوروپی بۆ بوومەلەرزەزانی ڕایگەیاند، بوومەلەرزەکە لە کابوڵی پایتەخت و ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستانیش هەستی پێ کراوە.
بیلال کەریمی، وتەبێژی حکومەتی ئەفغانستان وتی، "داوا لە سەرجەم ڕێکخراوە خێرخوازییەکان دەکەین تیمەکانیان بنێرن بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوان."