ناس کورد-
پەرلەمانتارێکى پارتى داواکاریییەکانى حزبەکەى لەدانوستانەکاندا ئاشکراکرد و ئاماژەى بەوەشکرد تا ئێستا كۆبوونەوەی ئەمڕۆى حزبەکەى لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانی سەروەری لە ماڵی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان هیچ دەرەنجامێکى نەبووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ماجید شنگالى بە تەلەفزیۆنى فەرمى عێراقییەى وت ”كشانەوەی سەدر لە پەرلەمان وایكرد پێویست بێت پارتی و هاوپەیمانی سەروەری بە دیدێکی واقیعیانە بجوڵێنەوە، ئەمەش وایکرد حیزبەکە شاندێک پێکبهێنێت بۆ دانوستان بە سەرۆکایەتی فواد حسێن، ئەندامێتی بەنگین ریکانی و شاخەوان عەبدوڵا، بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتن پەیوەست بە دۆسیەى پێکهێنانی حکومەت”.
وتیشى "كۆبونهوهكهی پارتى لهگهڵ چوارچێوهی ههماههنگی و هاوپهیمانی سهروهری له بهغدا له ماڵی سهرۆكی پهرلهمان تا ئێستا هیچ ئەنجامێکى نەبووە، بهڵام كۆبوونهوهی پێنجشهممهی داهاتووی پهرلهمان تاوتوێ كرا".
لەسەر داواكارییەكانی پارتى لە دانوستانەكانی پێكهێنانی حكومەت، شەنگالى روونیكردەوە، “مەرجەکان پەیوەندیدارن بە جێبەجێكردنی ماددەی 140ی دەستوور سەبارەت بە ناوچە كێشە لەسەرەكان، چارەسەركردنی كێشەی مەلەفی یاسای نەوت و گاز، چارەسەركردنی دارایی کێشەکان لەگەڵ بەغدا و بودجەى پێشمەرگە".
جەختیشی كردەوە كە "خاڵەكانی دانوستان پێویستیان بە دیالۆگ هەیە، لە پێكهێنانی حكومەتدا ناكرێت پارتى بەدەر بكرێت، هەروەها دەبێت ناكۆكییەكان بەپێی یاسا و دەستوور چارەسەر بكرێن و هەمووان بەشداربن لە پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز".