گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

شاسوار عەبدولواحید دوو بژاردە دەخاتەڕوو

2022.06.21 - 21:13
App store icon Play store icon Play store icon
شاسوار عەبدولواحید دوو بژاردە دەخاتەڕوو

ناس کورد-

 

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەی نوێ دوو بژاردەی خستەڕوو، دواى ئەوەى موقتەدا سەدر  لە پرۆسەی سیاسی عێراق کشایەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شاسوار عەبدولواحید لە تویتێکدا ئاماژەى بەوەکردووە "هەر پرۆسەیەکی سیاسی لە عێراق بەبێ موقتەدا سەدر تەواو نییە، ئامادەنەبوونی ئەو کاریگەرییەکی بەرچاوی دەبێت".

 

وتیشى "بۆیە ئێمە پێمان وایە باشترین ڕێگە ئەوەیە كە داوا لە سەدر بكرێت بڕیاری كشانەوەكە پێچەوانە بكاتەوە و پەرلەمانتارەکانى بگەڕێنێتەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، یان بچین بەرەو هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانى هەڵبژاردنی نوێ."