گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی پاڵپشتیكراو

بڕیارێکى نوێ لە سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەى کوالێتى بەنزین 

2022.06.21 - 20:38
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارێکى نوێ لە سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەى کوالێتى بەنزین 

ناس کورد-

 

وەزیرى سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، دابینكردنی بەنزین بەنرخی پاڵپشتیكراو بەردەوام دەبێت و رۆژانە  3- 3,5 ملیۆن لیتر بەنزین بە كوالێتی باش دابین دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا و وەزیری سامانە سروشتیەكان سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانى کردووە و بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خراپی کوالێتی بەنزین داوای لە لێژنەی باڵای چاودێری و بەدواداچوونی كوالێتی بەنزینی کرد هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە و دەستنیشان و سزای توندی هەر بەنزینخانەیەکیش بکەن کەبەدەر لە ڕێنماییەکانی وەزارەت سەرپێچی دەکەن.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

دابینكردنی بەنزین بەنرخی پاڵپشتیكراو بەردەوام دەبێت

 

بەمەبەستی جێبەجێكردنی بڕیارو راسپاردەكانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان؛ كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا و وەزیری سامانە سروشتیەكان سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی كرد، لەو كۆبوونەوەیەدا كە بەڕێوەبەرانی نەوت و كانزاكانی پارێزگاكانی كوردستان ئامادەیبوون. بڕیاردرا رۆژانە  3- 3,5 ملیۆن لیتر بەنزین دابین بکرێت بە كوالێتی و مواسەفاتێكی باش، تەوەرێکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پاڵپشتیكردنی كەرتی گواستنەوەی گشتی بۆ ئەم مەبەستە وەزارەت بەنرخێکی پاڵپشتیکراو بەردەوام دەبێت بۆ دابینکردنی بەنزینی 690 دیناریی. لەو کۆبوونەوەیەدا وەزیری  سامانە سروشتیەکان سوپاسی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد  كە لەماوەی 4 رۆژی رابردوودا 9 ملیۆن لیتر بەنزینی بەشێوەیەكی دادپەروەرانە بەسەر پارێزگاکانی کوردستاندا دابینكردووەو رۆڵی لەكۆنترۆڵكردنی نرخی بەنزین هەبوو. 

 

بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خراپی کوالێتی بەنزینیش وەزیری سامانە سروشتیەکان داوای لە لێژنەی باڵای چاودێری و بەدواداچوونی كوالێتی و مواسەفاتی بەنزینی کرد هەوڵەکانیان چڕبکەنەوەو دەستنیشان و سزای توندی هەر بەنزینخانەیەکیش بکەن کەبەدەر لە ڕێنماییەکانی وەزارەت سەرپێچی دەکەن.