گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

لیژنەى دارایی پێدانەوەى قەرزى حکومى بە موچەى پاشەکەوتکراو تاوتوێ دەکات

2022.06.21 - 20:10
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەى دارایی پێدانەوەى قەرزى حکومى بە موچەى پاشەکەوتکراو تاوتوێ دەکات

ناس کورد-

 

لیژنەى دارایی پەرلەمانى کوردستان بەدواداچوون بۆ 12 راپۆرت دەکات کە یەکێکیان تایبەتە بەوەى فەرمانبەران بتوانن بە پاشەکەوتى موچە قەرز بگەڕێننەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى لیژنەکە (21-6-2022)، لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆى لیژنەکەدا  ئامادەکاری بۆ دوانزە ڕاپۆرت کرا بۆ ئەوەی سەرجەمیان بکرێنە ڕاپۆرتێکی گشتگیر و لە کۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەکەدا گفتوگۆی زیاتریان لەسەر بکرێت.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ ئامادەکردنی دوانزە ڕاپۆرت، پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ سێشەممه‌ ٢٠٢٢/٦/٢١، لێژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى، به‌سه‌رپه‌رشتیی زیاد جه‌بار سه‌رۆكى لێژنه‌ و بە ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه‌ و بڕیاردەر و ئه‌ندامان و ڕاوێژکارانی لێژنه‌كه، کۆبووەوه‌.

 

لە کۆبوونەوەکەدا، سەبارەت بەو کێشە و پرسانەی کە لە دانیشتنی پێشووی پەرلەمان، بە یاداشت ئاڕاستەی لێژنەکە کرابوون، دوا بە دوای بەدواداچوونێکی ورد و پوخت لەلایەن ئەو لێژنە لاوەکییانەی کە پێکهێنرابوون، ئامادەکاری بۆ دوانزە ڕاپۆرت کرا بۆ ئەوەی سەرجەمیان بکرێنە ڕاپۆرتێکی گشتگیر و لە کۆبوونەوەی داهاتووی لێژنەکەدا گفتوگۆی زیاتریان لەسەر بکرێت ،ڕاپۆرتەکانیش بریتیبوون لە: (ئەو قەرزانەی حکومەت کە لەلای مووچەخۆرانە بەشێوەی "مقاصە" واتە لە مووچە پاشەکەوتکراو و لێبڕاوەکان هەڵیگرێتەوە، پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران، نەناردنی بوودجە بۆ پەرلەمانی کوردستان، پرسی دواکەوتنی مووچە و گەڕاندنەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکان، داهاتی خاڵە سنوورییەکان، دۆخی دارایی لە بانکەکانی هەرێمی کوردستان، خراپیی میکانیزمی دابەشکردنی مووچەو دواکەوتنی، خراپیی کۆکردنەوەی باج و ڕسومات، دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، فەرمانبەرانی گرێبەست ، سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان، و دەرچووانی دانەمەزراو، زیادکردنی باج و گرانبوونی نرخی بازاڕ، چارەنووسی شایستە داراییەکانی ژنانی بێ هاوسەر و بەخێوکەرانی پەککەوتووان، و کێشەی بێکاری و دامەزراندن).

 

تەوەرەیەکیتری کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە خستنەڕووی ناوەڕۆکی ڕاپۆرتی سێیەمی چاکسازی کە لەلایەن دەستەی چاودێری دارایی ئاڕاستەی لێژنەکەیان کرابوو، و بڕیاردرا لە کۆبوونەوەی داهاتووی لێژنەکەدا گفتوگۆی لەسەر بکرێت.