گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمى

پێشکەشکردنى فۆرم بۆ وەرگرتنى یەکەى نیشتەجێ بوون راگیرا

2022.06.21 - 20:01
App store icon Play store icon Play store icon
پێشکەشکردنى فۆرم بۆ وەرگرتنى یەکەى نیشتەجێ بوون راگیرا

ناس کورد-

 

دەستەى وەبەرهێنان رایگەیاند، بۆ ماوەی 24 کاتژمێر، سیستەمی فۆرمی تۆمار بۆ وەرگرتنى یەکەى نیشتەجێ بوون رادەگیرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى دەستەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، بەمەبەستی فراوانکردنی سیستەمی خۆتۆمارکردن لە فۆرمی 20 ھەزار یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان، بۆ ماوەی 24 کاتژمێر سیستەمە دەوەستێت.

 

بەگوێرەی نوێترین ئامار، لەرۆژی ھەینی 17ی حوزەیران  تاوەکو 21ی حوزەیران  51 ھەزار و 179 کەس فۆڕمیان پڕکردووەتەوە.