گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەک هەنگاو

ئەنجومەنى وەزیران ’’بڕیار’’ لەسەر بەئەلیکترۆنیکردنى موچە دەدات

2022.06.21 - 19:01
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجومەنى وەزیران ’’بڕیار’’ لەسەر بەئەلیکترۆنیکردنى موچە دەدات

ناس کورد-

 

بریارى بە ئەلیکترۆنیکردنى موچە لە ئەنجومەنی وەزیرانە و جێبەجێکردنى پێویستى بە رەزامەندییە، لیژنەى داراییش پیشنیازدەکات ھەموو بانکەکان بە ئەلیکترۆنی بکرێن و مووچە بە ئاسانترین شێوە دابەش بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێگەى فەرمى پارتى (21-6-2022) لە زارى سەرچاوەیەکى ئاگادارەوە گواستییەوە "حکومەت سەرقاڵە لەڕێگەی فەرمانگەی تەکنەلۆژیا و زانیارییەوە موچە لە ڕێگەی کارتی ئەلیکترۆنییەوە دابەش بکات و قەیرانی فەنیی دابەشکردنی مووچە نەمێنێت، بەو جۆرە موچەخۆران دەتوانن لە ھەر بانکێک کە بیانەوێت مووچە وەربگرن و بەم جۆرە ئەو کێشەیە چارەسەر دەبێت.''

 

وتیشى ''جگە لەوەش، مووچە دێتە سەر حیسابەکەی و ھەرکاتێک بیەوێت دەتوانێت موچەکەی وەربگرێت، بۆیە ھەنگاوی بۆ نراوە و لە ساڵی ٢٠١٤ەوە لەگەڵ کۆمپانیایەک ڕێک کەوتوون کە سۆفتوێرەکەی لێ بکڕین، بەڵام قەیرانی دارایی بەسەردا ھات و ئێستا دووبارە بڕیارە لەگەڵ کۆمپانیایەک بگەنە ڕێککەوتن و گرێبەست بکەن بۆ ئەوەی ئەو کارە جێبەجێ بکرێت".

 

بەوتەى سەرچاوەکە، بڕیارەکە ئێستا لە ئەنجومەنی وەزیرانە و تەنھا ماوە ئەنجومەن ڕەزامەندیی لەسەر بدات و بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت، چونکە پێویستی بە بودجە ھەیە و جێبەجێکردنی ئەوکارە بە شێوەی مانگانەیە.

 

لاى خۆیەوە، سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان، وتی '' ئێمەش لە پەرلەمان ماوەیەکە سەرقاڵین میکانیزمێک بدۆزینەوە و ئامادەمان کردووە و کۆمەڵێک ڕاسپاردە و پێشنیازی تێدایە بۆ حکوومەت و وەزارەتی دارایی" حکوومەتیش خەریکی دۆزینەوەی میکانیزمێکە".

 

زیاد جەبار وتیشى "پێشنیازمان کردووە ھەموو بانکەکان بە ئەلکترۆنی بکرێن و موچە بە ئاسانترین شێوە دابەش بکرێت و ھەنگاویش بنرێت ھەم وەرگرتنی موچە و ھەم بانکەکان بە ئەلکترۆنی بکرێن و لە داھاتوودا بەرەو ئەوە بڕۆین سیستەمی بانکیمان ھەبێت.''